نەخۆش

نەخۆشی بەڕێز

تۆ و خێزانەکەت گرنگن لەلای ئێمە بۆ بەدەستهێنانی باشترین چارەسەر بۆ تۆ وە بۆ چاودێری تەندروستیت تیمێک رێکخراوە لە نەخۆشخانەکەمان کە پێکهاتووە لە پزیشکەکان، پەرستارەکان، بەڕێوەبەری حاڵەتەکان، پسپۆری خواردەمەنی، تەکنیکیەکان و زۆری تر. بۆ خزمەتی ئێوە دانراون بۆ بەشداری کردنتان لەو بڕیارانەی کە تایبەتن بە چاودێری تەندروستی خۆت لەگەڵ پزیشکەکان، ستافی پەرستارەکان چاودێری کاردانەوەت دەکەن بۆ چارەسەریەکانت، هەروەها لێکۆڵینەوە و ئەنجامەکانی تاقیگا و چەندەها پشکنینی تایبەت و ڕەچاوکردنی هەموو بڕیارێک کە پەیوەندی بە مانەوەت هەیە لە نەخۆشخانەکەمان.

ئامانجی سەرەکی کارمەندەکانمان ئەوەیە کە یارمەتیت بدەن لەزووترین کاتدا بگەڕێیتەوە سەرباری تەندروستی خۆت. ئەگەر گواسترایەوە بۆ یەکەیەکی تری جیاواز، ئەوا ئێمە هەر بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجێکردنی پلانی چاودێری تەندروستیت، گرنگترین لایەنەکانی چاودێری کردنت لە کاتی دەرچوونت لە نەخۆشخانە بۆ ماڵەوە کار ئاسانی کردنە لەلایەن ستافێکی شارەزا لەم بوارەدا.

شوێنی مانەوە

مانەوەت لە نەخۆشخانەکەمان بەپێی رێنمایی ئەو پزیشکەیە کە چارەسەری لێوەردەگریت، ئێمە هەموو هەوڵ و کۆششێک دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی تۆی نەخۆش هەست بە حەوانەوەیەکی تەواو و بەردەوام بکەی تا ئەو کاتەی لەگەڵمانی.