بەشەكان

سەنتەری چارەسەری سروشتی

لە سالی ٢٠١٢ وە خزمەتگوزاری چارەسەری جەستەیی دابین کراوە بۆ نەخۆشەکان، ئەوەی کە بە لای ئێمەوە گرنگ بێت بریتییە لە چاکبوونەوە. پلان دادەنێین و بەیەکەوە هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانمان دەدەین بۆ زوو چاکبوونەوەی تۆی نەخۆش و گەڕانەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی.

چەند جۆرێک لە چارەسەری سروشتی هەیە، هەریەکەیان مەبەست لێی پێدانی باشترین خزمەتگوزارییە بۆ تەندروستیەکی باش. چاکبوونەوە لە نەشتەرگەری شکاوی، نەشتەرگەری دەمارەکان و هەر برینێک کە پەیوەندی بە وەرزشکردن هەبێت یان هەر بابەتێکی تری پزیشکی

 لە سەنتەرەکەمان دەتوانی ئەم چارەسەریانە وەربگریت :

چارەسەری جەستەیی :بۆ دوبارە چارەسەر کردنی ئەندامەکانی لەش وەکو، راستکردنەوەی شکاوی کە بە یەکێک لە هۆکارەکانی وەرزش و لێخوڕینی ماتۆڕەوە یان هەر رووداوێکی تر تووشی بووبێت، باشترین تەکنیکی چارەسەری بە شێوەیەکی زانستی بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و ئازاری مل و ملخواری و سەرئێشە و ئازاری ئەژنۆ و جومگەی ڕان و سمتەجۆلە و ئازاری شان و کەمەر. چارەسەری بە کارپێکردن :مەبەستی لێی گەڕانەوەی توانای نەخۆشە بۆ ئەنجامدانی کاری رۆژانەی و ڕاگرتنی باڵانس.

چارەسەری هەناسەدان: ئەم چارەسەریە بۆ ئەوانەیە کە بە قورسی ئەتوانن هەناسە بدەن …

چارەسەری منداڵان: چارەسەری جەستەیی بۆ ئەو منداڵانەی کە ناتوانن بەباشی هەستن و ڕی بکەن وە ئەوانەی کە ناتوانن لەسەر قاچەکانیان بوەستن. هەروەها کێشەکانی شکاوی و دەمار. ئەگەر منداڵەکە پێویستی بەهەر جۆرە یارمەتیەک هەبوو چارەسەری تەواوی پێشکەش دەکات.

 

  • ناونیشان: نهۆمی چوارەم
  • ژمارەی پەیوەندی:   ٠٠٩٦٤٧٥٠٩٩٥٠٠٠٢