بەشەكان

بەشی تیشک و سۆنار

بەشی تیشک پێکدێت لەپێداویستیەکانی هەموو جۆرە تێستێکی تیشک و سۆنار کە لەلایەن گروپێک لە پزیشکان و تەکنیککاران بەڕێوەدەبرێت کە توانایەکی باشیان هەیە لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەشێوازێکی زانستی تیشک ئەنجام دەدەن. بەشی تیشک ٢٤ کاژێر کراوەیە.

بەشی تیشک باشترین خزمەتگوزاریەکانی بەشێوەی ستانداردی جیهانی دابیندەکات. لەم بەشەدا خوێندنی توێکاری تایبەت بەجەستەی مرۆڤ بەکاردەهێنرێت بۆ دۆزینەوەی وێنەی چارەسەریەکە لەهەموو نەخۆشێکدا.

CT-Scan بەشی تیشک ئەمانە لەخۆ دەگرێت ئامێری پێشکەوتوو-بەشەکانی دەستنیشانکردن لەڕێگەی تیشک- سۆنار- سۆنار بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی مەمک. یەکێکە لە نوێترین ئامێرەکان لە شاری هەولێر بە هێزی ١٢٨.

CT _ SCAN

لە نەخۆشخانەکەمان هەموو پشکنینێک ئەنجام دەدرێت یەکێک لە نوێترین ئامێری (CT-Scan) لە هەموو هەرێم. بەهێزی ١٢٨ بەرکەوتنەوەی کەمترین شەپۆلی تیشکەکان، ئەمانەش بە دەستی پسپۆری شارەزا لەم بوارەدا، رەنگە پشکنینی دڵ و دەمارەکان وەکو قەستەرە بێت بۆ گۆڕینی دەمارە تەسک بووەکان و گیرانی دەمارەکان، ئەمەش لە رێگەی قاچەکان و مل و مێشک و سیەکان و گورچیلە. وەرگرتنی نموونەیەک لە گرێکان و لوولەکان لە هەموو ئەندامانی جەستە بۆ چاندن بە ئامێری تیشکی بەشبەش کراو (CT-Scan).

 

تیشکی بەشبەش کراو ئەم پشکنینانە ئەنجام دەدات:

  • هەموو جۆرە پشکنینێک کە بە تیشکی بەشبەش کراو دەکرێت.
  • نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
  • وێنەی بەشبەش کراوی موولوولەخوێنەکان (سەرەکی و دەوروبەری).
  • وێنەی هەموو ئەندامانی لەش.

 

 

  • شوێن: نهۆمی زەمینی، هێڵی سەوز لە پرسگەوە
  • کاتی سەردانی: ٢٤ کاژێر
  • ژمارەی پەیوەندی: ٠٠٩٦٤٧٥٠٩٩٥٠٠٠٢ – ٠٠٩٦٤٧٥٠٩٩٥٠٠٠١