بەشەكان

یەكەی چاودێری چر

یەکەی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی پاکی پێشوازی دەکات لەو نەخۆشانەی کە حاڵەتێکی لەناکاویان هەیە و پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە. یەکەی چاودێری چڕ پێشوازی لەو نەخۆشانە دەکات کە لەلایەن فریاکەوتنی خێرا، بەشی نەشتەرگەری، قاوشی نەخۆش یان لە دەرەوەی نەخۆشخانە دەنێردرێت لەهەرکاتێکدا. هەموو پێداویستیەکی پزیشکیی ئامادەکراوە هەروەها پزیشکانی پسپۆڕ و شارەزاو ستافی پزیشکی بەردەوام و بێ پچڕان بەردەستن. پزیشکی تایبەت ئامادەیە بۆ هەموو ڕاوێژێکی پزیشکی کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:

(پزیشکی هەناوی، پزیشکی نەشتەرگەری گشتی، پزیشکی نەشتەرگەری مێشک و دەمار، پزیشکی منداڵان، گورچیلە، پزیشکی دڵ و بۆڕیەکانی خوێن، ……..هتد)

یەکەی چاودێری چڕ پێکدێت لە ١٠ قەرەوێڵە و ژوورێکی جیاواز و نایاب .

 

  • شوێن: نهۆمی سێ یەم
  • کاتی سەردانی: سەردانی کردن رێگەپێدراو نی یە.
  • ژمارەی پەیوەندی: ٠٠٩٦٤٧٥٠٩٩٥٠٠٠٣