بەشەكان

فریاكەوتن

بەشی فریاکەوتن یەکەم شوێنی سەردانی نەخۆشە و سەرەکیترین شوێنی نەخۆشخانەیە هەر لەبەر ئەوەش پڕ ئەزمونترین ستافی پزیشک و پێداویستی پزیشکیمان دابین کردووە کە ئەزمونێکی زۆریان هەیە لە بەدەمەوەچوونی خراپترین حاڵەتی نەخۆش و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ نەخۆش و ڕێنمایی کەسوکاری نەخۆشیش بکەن بۆ چاودێری کردنی نەخۆشەکە دوای ناردنەوەی بۆ ماڵەوە، وەهەروەها بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکەمان ۲٤ کاژێر لە ڕۆژ و ۷ ڕۆژ لە هەفتە بەردەوام لە ئامادەباشیدایە.

لە نەخۆشخانەکەمان بەشی تاقیگە و دەرمانخانە و بەشی تیشک هەموو کاتێک کراوەن. بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە پێشوازی لە هەموو حاڵەتێکی نەخۆش دەکات لەهەموو کاتێکدا کە لەهەر ئاست و تەمەنێکدابن بۆیە پزیشکی گشتی ئەزمووندار لە پێشوازیی نەخۆشدان، هەروەها پزیشکی پسپۆڕ لە هەموو بوارەکانی نەخۆشی لەسەر هێڵن و لە کاتی پێویست بە زووترین کات ئامادە دەبن .

  •  کاتی سەردانی: ۲٤ کاژێر
  •  شوێنی لەناو نەخۆشخانە: نهۆمی زەمینی، لە شوێنی پێشوازی هێڵی سور دەتگەیەنێ بە بەشی فریاکەوتن.
  •  ژ. مۆبایل: ٠٠۹٦٤۷٥٠۹۹٥٠٠٠٥