بەشەكان

شوشتنی گورچیلە

شوشتتنی گورچیلە

لە بەشی شوشتتنی گورچیلەی نەخۆشخانەی پاکی دەستنیشانی نەخۆشییەکانی گورچیلە دەکرێ وەکو سستی کاری گورچیلەکان، لاوازیی گورچیلەکان، هەڵاوسانی گورچیلە و بەردی گورچیلە و ناڕێکی گورچیلە، هەروەها چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت و شوشتنی گورچیلە ئەنجام دەدرێت و گرنگی تەواو دەدرێت بە هەموو ئەو نەخۆشانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە.

بۆ زیاتر بەدەمەوە چوونی حاڵەتی نەخۆش پزیشکانی تایبەتمەند هاوکاری تەواوی یەکتر دەکەن لەگەڵ هاورێکانیان لە بەشی دەرمانخانەی ناوەخۆ و بەشی چاودێری چڕ و بەشی نەشتەرگەری و بەشی ڕادیۆلۆجی، ئەم هاوکاریەش لەسەر بنەمای لەیەکتر گەیشتن و ڕێزگرتنە وە ئامانجی ئێمەش یارمەتیدانی نەخۆش و باشترکردنی تەندروستییانە.

خزمەتگوزاریەکانی چارەسەرکردن:

تایبەتمەندین لە دابینکردنی ئەم خزمەتگوزاریانەی خوارەوە.

١- چاودێری کردنی تەواوی شوشتنی گورچیلە لەڕێگەی خوێن.

٢- چاودێری کردنی تەواوی شوشتنی گورچیلە بەڕێگەی بەردەوام و ئۆتۆماتیکی.

 

  • شوێن: نهۆمی یەکەم
  • کاتی سەردانی: دەوەستێتە سەر نەخۆش و کاتی دیاریکراو.
  • ژمارەی پەیوەندی: ٠٠٩٦٤٧٥٠٤١٢٥٠٣٣