بەشەكان

منداڵی بلووری(یەکەی پیتاندنی ڕاوێژکاریی ئوردونی)

یەکەی ڕاوێژکاری پیتاندنی ئوردنی

یەکەیەکی ڕاوێژکاری پسپۆڕی باڵایە بەتەکنەلۆجیای بێوێنە لەبواری تەندروستی منداڵ خستنەوە- نەخۆشی و نەشتەرگەری ئافرەتان-چارەسەری نەزۆکی لای هاوسەران و منداڵی بلوری

بەشێکە لە ٩ لقی تر کە لە ٥ ولات کار دەکات، بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵ، بەسەرپەرشتی دکتۆر فەوزی ئەبو حەمیدان (پسپۆری پلە یەکی پیتاندن و منداڵی بلوری) لەژێر چاودێری سەنتەری گەشەپێدانی زانستی منداڵی بلوری لە شاری لایبزیک لە ئەڵمانیا.

هەرچی زانستی تازە پێی گەیشتووە لە تەکنەلۆژیا و ئامێری پێشکەوتوو و ڕێگای چارەسەری پێشکەوتوو بۆ ئەم یەکەیە دابین کراوە، کە هاوشانە لەگەڵ سەنتەرە جیهانییەکان لە بواری نەزۆکی و یارمەتیدانی وەچەخستنەوە.

هەروەها تیمێکی پزیشکی ئوردونی شارەزا و بەتوانا لەو یەکەیە کار دەکات بەمەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی نایاب.

سەنتەرەکانی کۆمەڵەی سەنتەرە ڕاوێژکارییەکانی پیتاندن و منداڵی بلوری:

ئوردون:

– سەنتەری پیتاندن نەخۆشخانەی پسپۆریی- عەممان

– سەنتەری پیتاندن، نەخۆشخانەی گاردینز- عەممان

ئەلمانیا:*

سەنتەری لایبتزیگ بۆ پیتاندن و بۆ ماوەیی. –

– سەنتەری کیمنتس بۆ پیتاندن و بۆ ماوەیی.

لیبیا: *

سەنتەری ئوردونی ئەڵمانی- تەرابلوس-

سەنتەری سەلاحەددین بۆ پیتاندن- تەرابلوس. –

فەلەستین:*

سەنتەری ڕاوێژکاری ئوردونی- غەززە.-

هەرێمی کوردستان:*

یەکەی پیتاندنی ڕاوێژکاری ئوردونی هەولێر- نەخۆشخانەی پاکی

سەنتەرەکەمان ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش دەکات:

– نەشتەرگەری چاندنی منداڵی بلوری (دەرزی میکرۆسکۆپیک)

-پیتاندنی دەستکرد ( دەرزی دامێن)

لێزەری ئەمریکی پێشکەوتوو بۆ کۆرپەڵەی گەڕاوە-

دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەڵە پێش گەڕاندنەوە –

پشکنینی کۆرپەڵە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی بۆماوە –

نەشتەرگەری نێرینەیی بۆ بەدەستهێنانی سپێرمی گونجاو-

سڕکردنی کۆرپەڵە و خانەکان بە نوێترین ڕێگای جیهانی-

چاودێریی کردنی دووگیانی و دووگیانی مەترسیدار و چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی پێش دروستبوونی.

– چارەسەرکردنی نەخۆشیی ئافرەتان و گرفتی هۆرمۆنەکان و تێکچوونی سووڕی مانگانە.

ئەنجامدانی پشکنینی نازوور بۆ ئافرەتان بە هەموو جۆرەکانییەوە-

– بەشەکانی یەکەی پیتاندنی ڕاوێژکاری ئوردونی

– بەشی نۆرینگەکان: (نۆرینگەی ئافرەتان، نۆرینگە دووگیانەکان، نۆرینگەی پیاوان).

– بەشی نەشتەرگەری    – بەشی تاقیگەی کۆرپەلە

– بەشی نازوور         – بەشی سڕکردن

  • شوێن: نهۆمی یەکەم
  • ژمارەی پەیوەندی: 07705522727 – 07505522770