ئەنجومەنی کارگێڕی
نەخۆشخانەکەمان لەلایەن ئەنجومەنی کارگێڕییەوە بەڕێوەدەچێت و بڕیاری پێویست دەدرێت لەم کۆبوونەوانە وەکو چارەسەرکردنی کێشەکان، خشتەی کاری کارگێڕی، زانیاری بارودۆخی نوێ، رۆڵی نەخۆشخانەی پاکی، دامەزراندنی فەرمانبەران، بەدواداچوون بۆ گرێبەستەکان، گرێبەستی نوێ، هەروەها گفتوگۆی چالاکی کارگێڕی، کۆبوونەوەی لە ناکاوی ئەنجومەنی کارگێڕی کە لە پێنج ئەندام کەمتر نەبێت هەر کاتێک ئەنجومەن یان لێژنەی کارگێڕی ویستی، جگە لەمانەش کۆبوونەوە گشتییەکانیش دەکرێت هەر ٢-٣ مانگ بۆ هاوبەشەکانمان لە بارەی ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکاریانەی روویداوە لە نەخۆشخانەکەمان.
ئەنجومەنی کارگێڕی نەخۆشخانە لەم بەرێزانەی خوارەوە پێکهاتووە:
- د. سلیم سعید زەنگنە (سەرۆک)
- د. صادق عزیز خۆشناو (ئەندام)
- د. امیر مجید بقال (ئەندام)
- د. یاسمین عبدالمجید (ئەندام)
- د. غفور غریب بەرزنجی (ئەندام)
- د. هۆشمەند نجم الدین (ئەندام)
- د. ارسلان عبدالله شەم (ئەندام)
- د. نرمین طە مصطفی (ئەندام)