دەربارەی نەخۆشخانەی پاکی

بەخێربێن بۆ نەخۆشخانەی پاکیدەربارەی نەخۆشخانەی پاکی

پاکی نەخۆشخانەیەکی سەردەمیانەی ئەهلیە لەسەر دەستی تیمێکی پزیشکانی پسپۆر لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دامەزراوە، نەخۆشخانەی پاکی پێکهاتووە لە ٧ نهۆم و لەگەڵ ١٢٨ قەرەوێلەی نەخۆش و ١٥ هۆڵی نەشتەرگەری و بەشی فریاکەوتن و چاودێری چڕ و بەشی نازور و بەشی قەستەرە و چارەسەری سروشتی و دەرمانخانە و کافتریا و بەشی منداڵبوون.

بەشی منداڵبوون ٢٤ كاتژمێر کراوەیە بەسەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕی منداڵبوون جگە لە خزمەتگوزاری تر كه پێکهاتووە لە:

  • بەشی ڕاوێژکاری نۆرینگە دەرەکیەکان.
  • بەشی تیشک و سۆنار.
  • نەشتەرگەری ڕۆژانە و بەشی نەهێشتنی ژان.
  • (خزمەتگوزاری دەرمانخانە) و چارەسەری سروشتی.
  • خزمەتگوزاری فێرکردن و پەرەپێدان

نەخۆشەکان وایان لێکردووین کە پەرەبدەین بەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی کە بەدەستمان هێناوە.

(ئێمە وەکو داب و نەریتێکی خۆمان پابەندین بە پێشکەشکردنی باشترین چارەسەر و خزمەتگوزاری بە شێوازێکی سەردەمیانە و بە دڵفراوانیەوە بۆ هەر کەسێک کە ڕوومان تێ دەکات).

  • بۆ بەدیهێنانی خزمەتگوزاریەکی نایاب بۆ نەخۆشەکانمان بە بەرزترین کوالێتی و بەدەستی کادری راهێنراو.
  • گەیاندنی خزمەتگوزاریەکانمان بۆ نەخۆشەکان بە باشترین ڕێگا وە لە ژینگەیەکی گونجاو.
  • بەردەوام جەخت دەکەینەوە کە باشترین خزمەتگوزاری و چاودێری دابین بکەین بۆ نەخۆشەکانمان وە هەر بڕیارێک بدەین بۆ خزمەتگوزاری نەخۆشەکانمان دەبێت بە بەڵگە بیسەلمێنین.
  • بەکارهێنانی تواناکان بۆ فێربوون و ڕاهێنان بۆ پێشکەوتنی کارمەندەکانمان بۆ ئەوەی بگەنە باشترین ئاست
  • باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانمان لە ڕێگەی کارگێڕیی باشتر.
  • دەبێت خزمەتەکانمان بۆ نەخۆشەکان لە بەرزترین ئاستدا بێت.
  • دەبێت هەموو هاوبەشەکانمان بەشدار بن لە چالاکیەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە.
  • کارمەندەکانمان توانای بڕیارە گونجاوەکانیان هەبێت.
  • بەرزترین پلەی ڕێز گرتن و نرخاندنی هەمەڕەنگی کارکردن.
  • ڕاهێنان و کاری هەرەوەزی بۆ خستنەگەڕی هەموو کارمەندەکان بۆ بەدیهێنانی هەموو تواناکان.
  • لەبەرچاوگرتنی ماندووبوونی کارمەندان و رێزلێنان و بەشداریپێکردنیان.
  • پابەندبوون بە بەرزترین بنەما ڕەوشتیەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و ژینگەکەمان.
  • بەرچاوڕونی لە کاتی ئەنجامدانی هەر چالاکەیەکدا.

" گرنگترین شت لە ژیانت تەندروستیته!"

پەیوەندیمان پێوە بكە بۆ دیاریكردنی سه‌ردان.