Post

Back to Post

ڕۆژێکی مێژوویی و دەستکەوتێک بۆ یەکەم جار لەسەرتاسەری عێراق وھەرێمی کوردستان.. ۲۰۲۰/۱/۱۷

لە نەخۆشخانەی پاکی نەشتەرگەری لابردنی گرێی پەنکریاس بە ناوسکبین “نازور” لابردنی بەشێکی گەدە و تەواوی دوانزە گرێ و بەشێکی زۆری پەنکریاس و زەرداو، بەشێکی بۆری ھاوبەشی زراو و پێکەوە بەستنەوەی سیانی (نێوان گەدە و ڕیخۆڵە باریکە٫ کەناڵی پەنکریاس و ڕیخۆڵە باریکە، بۆڕی زەرداو و ڕیخۆڵە باریکە).
تەواوی ئەم نەشتەرگەری یە بەئامێری ناوسکبین “نازور” لەماوەی چوار کاژێر و نیو لەڕێگەی چەند برین و کونێکی بچووک ئەنجامدرا.

سوپاس بۆ خودای گەورە دۆخی نەخۆش لەدوای نەشتەرگەرییەکە جێگیرە. دەست خۆشی بۆ تیمی نەشتەرگەری بەسەرپەرشتی ‘د. بەشیر سلیم حقوق’ ڕاوێژکاری ھەناوبینی و ‘د. سلیم سعید زەنگنە’ و ‘د. سامان طاھر’ و ‘دکتۆر سامر’ پسپۆڕانی نەشتەرگەری گشتی، ‘کاک ئەرسەلان’ یاریدەدەری نەشتەرگەری و تیمی سرکاری بە سەرپەرشتی ‘دکتۆر ماھر’ و ‘کاک دەروون’ یاریدەدەری سڕکاری.

٠٧٥٠٩٩٥٠٠٠٢
٠٧٥٠٩٩٥٠٠٠٧

Share this post

Back to Post