چاڵاکی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە..
لەڕۆژی جیهانی شیرپەنجە، نەخۆشخانەی پاکی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی (بەهێزتر لە شیرپەنجە) بۆ هەردوو بەڕێزان:
– پزیشکی پسپۆڕ (د. جەنگی شەوکەت ساڵەیی) خاوەنی بڕوانامەی ماجستێر و دکتۆڕا لە ووڵاتی ئیسپانیا لە دەستنیشان و چارەسەرکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان.
– پزیشکی پسپۆڕ (د. نرمین طە مصطفی) پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری مەمک.
کە تیایدا چەندین چیرۆکی سەرکەوتوو و زاڵبوو بەسەر نەخۆشی شێرپەنجە لەلایەن تووشبووانەوە باس دەکرێت وەهەروەها کردنەوەی پێشەنگای کاری دەستی بۆ کۆمەڵێک لە خانمانی دەستڕەنگین کە تیایدا داهاتەکەی دەدرێتەوە بە توشبووان.
ڕۆژ: سێشەممە
بەروار: ٢٠٢٠/٢/٤
کات: ١ی دوای نیوەڕۆ
شوێن: نەخۆشخانەی پاکی- هۆڵی کۆنفرانس- نهۆمی چوارەم
هاتن بۆ هەمووانە
هیوای تەندرووستی یەکی باش بۆ هەمووان..