خولی بەهێزکردنی زانیاری و زانستی تاقیگەیی لەلایەن رێکخراوی پاکی
⏱️رێکخراوی پاکی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە
هەڵدەستێ بە سازدانی خولێک بۆ فێرخوازانی بەشی تاقیگەیی بۆ بەشەکانی شیکاری نەخۆشی، بایۆکیمستری، مایکرۆبایۆلۆجی و بایۆلۆجی. بۆ بەهێز کردنی زانیاری و زانستی تاقیگەیی.
لە هەر وانەیەکدا باسکردنی تەواوی نەخۆشی و هۆکاری نەخۆشی و ئەو پشکنینانەی کە پێویستە ڕوون دەکرێتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تیۆری و پڕاکتیکی.
لە کۆتاییدا فێرخواز دەبێتە خاوەنی بڕوانامە کە ڕێگا خۆشکەر دەبێ بۆ دۆزینەوەی هەلی کار.
خولەکە بەڕێوەدەچێت بەسەرپەرشتی (جوان ڕەشاد) بەکالۆریۆس لە بەشی کیمیا و بەڕێوەبەری تاقیگەی پاكی كە ئەزمونی ۲۷ ساڵ کارکردنی لە تاقیگە هەیە، وە بەڕێز (کامگار أکرم) خوێندکاری ماستەر لە کۆلێژی پزیشکی- پسپۆڕی (مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی).
خولەکە لە 2024/07/15 دەست پێدەکات تاوەکو 2024/08/15
كات: 10ی بەیانی تاوەکو 1ی دوای نیوەڕۆ
وتنەوەی کۆرس: بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی
☎️ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07509950002 – 07517143055
هەولێر – شەقامی نەورۆز – تەنیشت زانکۆی ئەربیل