به‌سپۆنسه‌ری نەخۆشخانەی پاکی سیمپۆزییه‌می نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌چوو لە ژێر ناونیشانی: Cancer and Oncology Research Endeavour (CORE)
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وە بە سپۆنسەری نەخۆشخانەی پاکی کۆربەندی تایبەت بەنەخۆشی شێرپەنجە ئەنجامدرا. کە تیایدا توێژه‌رانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بەشداربوون بۆمەبەستی ئاستی زانستی و توێژینه‌وه‌یی له هه‌رێم له‌باره‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌رز بكەینەوە.
كه تیایدا نوێترین توێژینه‌وه‌كانی بواری وه‌ره‌م خرانەڕوو، هه‌روه‌ها داهێنان و پێشكه‌وتنه تازه‌كانی بایۆلۆجیای شێرپه‌نجه نمایش کران و گفتوگۆ دەربارەی بهربهستەكانی بەردەم به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ورد له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه کرا.